درێژەی قسە پڕوپووچەکانی کاربەدەستانی ئالی سەعوود - وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان : ئێران لە تڕوڕیست لاگری دەکات
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان ڕۆژی دوشەمە بە پەیڕەوی لە نەریتی هەمیشەیی بنەماڵەی ئالی سەعوود لە هەڵوێستی دژە ئێرانی بانگەشەی کرد : عەرەبستان لە گەڵ تێڕوڕیستگەلێک ڕووبەڕووە کە لە گەڵ ئێران پەیوەندیان هەیە .
مەنسوور ئەلتورکی ؛ بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن و حێزبۆڵڵای لوبنانی کە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ دەسدرێژکاری و کردەوە و سیاسەتەکانی دۆژمنکارانەی عەرەبستان لە یەمەن و لوبنانیان هەیە بە تڕوڕیستی زانی و وتی : ئێران لەو دوو گرووپە لاگری دەکات . عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە پەلاماریان بۆ سەر یەمەن کردووە و هاوکات ئەو وڵاتەیان گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی داوە . شەڕنانەوەی عەرەبستان لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندارا بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی . یەمەن هەروەها بە هۆی ئەو دەسدرێژکاریە ڕووبەڕوو بوەتەوە لە گەڵ کەم بوونی توندی مەوادی خوراکی دەرمانی و پەرەی نەخوشینگەلی جۆراوجۆر . ڕژیمی سەعوودی تا ئێستا بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکان ی خۆی لەو وڵاتە . لە لوبنان یش حێزبۆڵڵای لوبنان لەمپەرێکی پتەوە لە هەمبەر کردەوەکانی دۆژمنکارانەی عەرەبستان . میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و کاربەدەستانی دیکەی لوبنانی بە جاران ڕیانگەیاندووە حێزبۆڵڵای لوبنان بەشێک لە هێزی بەرگری ئەو وڵاتە لە هەمبەر ڕژیمی زایونی و تاقمە تێڕوڕیستەکان و لاگرانی ئەوانە و چەکی ئەوانیش تەواوکەری هێیزی سەربازی ئەرتەشی لوبنانە .