کانونی یه‌که‌م 27, 2017 08:00 Asia/Tehran
  • قاسمی:  کوشتاری ئافرەتان و منداڵان لە یەمەن  لە لایەن سەعوودییەکانەوە شەرمەزارە

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ،پەلامارە ئاسمانییە بەردەوامەکانیی ڕژیمی سەعوودی بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرکانیی یەمەن و مردن و تیاچوونیی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کرد.

 " بەهرام قاسمی" بەیانی ئەمرۆ  چوا رشەممە لە  کاردانەوە بە پەلامارە بەردەوامەکانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بۆ  سەر  ناوچەکانی باشووری رۆژئاوا و رۆژئاوای  یەمەن کە دەیان کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە، جەختیکرد: ئەم پەلامار دڕندانەیە دەبێ خیراتر پێشی پێ بگیردرێت .

 وتە بیژی وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران  وتیشی: لە درێژەی پتر لە هەزار رۆژ دوای دەستپێکرانیی شەڕی کاولکارانە لە یەمەن، سەڵمینەری ئەم بابەتەیە کە  عەرەبستانیی سەعوودی  هەرکات لە گۆرەپانەکانیی شەڕ و ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دا بەڕەو ڕووی شکست دەبێتەوە  بە بۆردومانی خەڵکی بێدیفاع و کوشتنی ئافرەتان و منداڵانی بێتاوان تۆڵەی خۆی دەستێنێتەوە .

  وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: جێ پەژارە و سەر سوورمانە کە  پەلامارە سەرەڕۆیانەکانیی  عەرەبستانی سەعوودی  بۆ سەر  یەمەن کە بەچەکە مەرگهێنەرە ئەمریکاییەکان بەڕێوە دەچێت  نابیتە هۆی کاردانەوەی لاگران و بەنگەشەدەرانی مافی مرۆڤ.

 پەلاماری  رژێمی سەعوودی لە رۆژی سێی شەممە بۆ سەر بازارێک لە ستانی تەعیز، باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ، پتر لە ١٠٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە . هەر لەم حالە دا ؛ دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر ستانی حۆدەیدە، ڕۆژئاوای یەمەن ١٤ ئەندامی بنەماڵەیەک لەوان چەند ئافرەت و منداڵ گیانی خۆیان لە دەستدا.

 پەلامارەکانی ڕژێمی سەعوودی بۆ سەر یەمەن کەلە مانگی مارچی ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستپیکراوە تابە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٣ هەزار سیڤیل و هەروەها ئەو وڵاتە هەژارەی عەرەبی بەڕەو ڕووی قاتی و قری کردۆتەوە .

 

سەرپەیڤ