کانونی یه‌که‌م 27, 2017 13:42 Asia/Tehran
  •  کوژران و بریندار بوونی قوورسی سەعوودییەکان لە سەرواح لە یەمەن دا

لە درێژەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، ٣٨ بەکرێگیراوی سەعوودی دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنی تیر ئەنگێوە یەمەنییەکان لە ەبرەکانی سەرواح، میدی هەڵکەوتوو لە باکووری یەمەن دا کوژراون ویان بریندار بوون .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئەلعالەم، هەروەها ترۆمبیلێکی سەربازی سەعوودی بە مووشەکی خاڵپێکی یەمەنییەکان لە ناوچەی ئەلمەشەح لە سەرواح لەناو چووە و  سەرنشینەکانی کوژراون .

 بە رلەوەیشسەرچاوە سەربازییە یەمەنییەکان باسیان لە کوژران و بریندار بوونی ٢٥ بەکرێگیراوی لاگری دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن لە وان ٣ فەرماندەری ئەوان لە مێحوەری "نەهەم" لە ڕۆژهەڵاتی ستانی سەنعا(پیتەختی یەمەن) کرد .

 ئەمەو لەلایەکی ترەوە دوا بەدوای  پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر بازاری ناوچەی " ئەلتەعزیە" لە ستانی تەعیز(باشووری ڕۆژئاوای یەمەن) کە بوو بە هۆی کوژران وبریدنار بوونی پتر لە ٥٠ کەس ، لیژنەی زانا ئایینییەکانی یەمەن ڕایگەیاند: درێژەی تاوانکاریی سامناک و کوشتارەکان و کاولکردن و گەمارۆییەک کەلە سیبەری بێدەنگیی وڵاتانی دونیا روو ئەدات، پیویست دەکات تا دانە بەدانەی کەسان ڕۆڵی خۆیان لەمەر جیهاد دژی دوژمنانی دین و مرۆڤانی بەڕێوە ببەن.

عەرەبستان بە چرای سەوزی ئەمریکا ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی   داوە.شەرخوازییەکانی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن بە گوێرەی ئاماریی ناوەندە یەمەنییەکان  ، تا بە ئێستا پتر لە ١٣ هەزار کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتۆتەوە .

 

سەرپەیڤ