کانونی یه‌که‌م 27, 2017 20:46 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی پتر لە سەد پەیامنێری فەلەستینی لەکاتی بڕیارەکەی ترەمپ دژی قودسەوە

لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە کاتی ڕاگەیەندرانی بڕیارەکەی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی، پتر لە سەد پەیامنێریان بریندار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی میھر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، لە کاتی ناڕەزامەندی دەبڕینی فەلەستینییەکان بەرامبەر بە ھەنگاوە نایاسییەکەی شەشەمی دیسامبەری دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی، زایونییەکان بە شێوەیەکی گەڵاڵەبۆکراو پەلاماری پەیامنێرانیان داوەو برینداریان کردوون کە لەنێو بریندارەکاندا ٢٠ پەیامنێری ئافرەتیش دەبیندرێن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەشکریانی زایونی بە بیانووی بەربەرەکانێی دژی ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان، بە ئەنقەست دەستیان لە پەیامنێران کردووەتەوەو بە گوللەی ڕاستەقینەو لاسیکی، گازی فرمێسکھێن و گۆپاڵ و پژینگی بیباری پەلاماریان داون.

٥٣ کەس لەم پەیامنێرانەش لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی خۆپیشاندانە دژی ئەمریکیەکەی فەلەستینییەکان لە بەیتولموقەددەس کەوتوونەتە بەر پەلاماری زایونییەکان و بریندار بوونە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەکی زۆری ئەو پەیامنێرانەی کە خەریکی بڵاو کردنەوەی ھەوڵ و دەنگ و باسی گۆڕانکارییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بوونە لە لایەن لەشکریانی زایونییەوە قۆڵبەست کراون.

لێژنەی پشتیوانی کردن لە پەیامنێرانی فەلەستینی ئامانجی ڕژێمی زایونی لە ڕاپێچ کردنی پەیامنێرانی بۆ پێشگرتن بە لەقاو درانی دڕندەکارییەکانی ئەم ڕژێمە دژی جەماوەری فەلەستین ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ