بانگێشتنی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستینیەکان بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانی " هەینیی توورەیی"
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە فەلەستینییەکان داوایکرد کەلە خۆپیشاندانی پشتگری کردن لە قۆدس و مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی هەینی دا بەشداری بکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بە گێرانەوە لە فەلەستین ئەلیۆم، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی توورەیی ، ئەمرۆ دوای نویژی ھەینی لە بەردەم مزگەوتی شەهید : عیززەدین قەسام" لە "بەیت لاهیا" لە باکووری کەرتی غەززە دەست پێ دەکات.
هەر لەم حاڵە دا لە نابلۆس ، باکووری ڕۆخی خۆرئاوای ڕووباری ئەردەن ٢٠ فەلەستینی بە هۆی گازی فرمێسکهێن کە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە فڕێدرابوو توشی ئەوگاری ھاتن و دوو فەلەستینیش بە زەبری گوللـەی شارۆچکە نشینە زایۆنیستەکان بریندار بوون .
١٤ فەلەستینیش لە لایەن لەشکریانی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری ڕۆخی خۆرئاوای ڕووباری ئەردەن قۆڵبەست کراون. خەڵکی فەلەستین حەوتەی ڕابردوویش لە سێھەمین "هەینیی توورەیی"دا هاتنە سەر شەقامەکان و بڕیاری " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەر ڕاگەیاندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ئیسرائیلیان شەرمەزار کرد .
دوای بڕیارەکەی ترەمپ دژی قۆدس، ناوچە جۆر بە جۆرەکانی رۆخی خۆر ئاوا و کەرتی غەززە بووەتە شانۆی تێکهەڵچوونی نێوان فەلەستینییەکان و داگیرکارە زایۆنییەکان .