کانونی یه‌که‌م 29, 2017 11:20 Asia/Tehran
  • هێزە یەمەنییەکان شاری «الخوخه»ـیان لە پارێزگای «الحُدیده» سەندەوە

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتیان لە شاری «الخوخه» لە پارێزگای «الحُدیده»، ڕۆژاوای ئەم وڵاتە دژ بە بەکرێگیراوانی سەعوودی ئەنجام دا و ئەم ناوچەیەیان بە تەواوەتی سەندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم؛ لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکاندا لە شاری «الخوخه» لە پارێزگای «الحُدیده»، دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و یان بریندار بوون و دەیان ئۆتۆمبیلی سەربازیی ئەو هێزانەیش تیاچوون.

ژێدەرێکی سەربازیی یەمەنیش وتی لە پارێزگای "بەیزا"هەڵکەوتوو لە باشووری یەمەن، پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی بەرەو بنکە و مەتەرێزەکانی خەباتکارانی یەمەنی لە ناوچەی «القدع» Al Qaeda کە بە پشتیوانیی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی ئەنجام درا بەرەوڕووی شکست بوویەوە و بەکرێگیراوانی سەعوودی زەبر و زیانی زۆریان وەبەر کەوتووە.

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها توانیان سێ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ڕادەیەک چەک و کەرەستەی جەنگیی هێزە سەعوودییەکان لە باکووری ڕۆژاوای تەعز، باشووری ڕۆژاوای یەمەن تیابەرن.

سەرپەیڤ