کانونی یه‌که‌م 30, 2017 16:05 Asia/Tehran
  • داخوازی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان ی خیرا بە دەسدرێژکاری عەرەبستان بۆسەریەمەن

سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ،خوازیاری ڕاگیرانی خیرای پەلامارەکانی ڕژێمی سەعودی بۆسەریەمەن وفریاکەوتنی خەڵکی ئەم وڵاتە بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕٶ شەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، سەندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسف ، ڕێکخراوی تەندوروستی جیهانی وبەرنامەی جیهانی خوراک بە دەرکردنی بەیان نامەیەکی هاوبەش ڕایانگەیاند کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەریەمەن بووە بە هۆی ڕودانی قەیرانی مرۆڤی لەم وڵاتە. بە پێی ئەم راپۆرتە ، سەتی حەفتاو پێنج لە خەڵکی یەمەن لەوان یازدە ملوین وسێسەد هەزارمنداڵ پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دواتسنە ی خیرا هەیە .ئەم بەیان نامەیە دەلیی :لانی کەن سەتی شەست لەیەمەنیەکان لە نەبوونی ئەمنیەتی خوراک وشازدە ملوین یەمەنیش لە دەس ڕانەگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی خاوین وتەندوروستی لە ڕەنج وکەسەردان. لەم بەیان نامەیەدا پیداگری کراوە کە لەمپەرە داسەپاوەکان لەلایەن ڕژێمی زایونی لەسەر هاوردەکردنی سووتەمەنی بۆ یەمەن بووە بەهۆی پەرەی توندی نرخی گاز وییل کە ئەم کارە خۆی لەمپەرگەلیکی لە سەرڕێگای تەندوروستی وخزمەتەکانی پزیشکی لەم وڵاتە بەدی هێناوە. ئەم بەیان نامەیە بە ئاماژەدان بە نیازی زۆری نەخۆشخانەکان ، هێزگەکان وفرەتر لە سێ  ملوین یەمەنی بە سووتەمەنی پیداگری کردووە کە نرخی سووتەمەنی وئاوی خواردنەوەی ئەم دواییە لە یەمەن شەش هێندە بووە.

سەرپەیڤ