هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەر (سەرواح)ی یەمەن
فڕۆکەشەڕکەرە سنوور بەزێنەکانی سەعودی ماڵی شارومەندانی یەمەنییان لە سەرواحی سەر بە پارێزگای مارەب هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی یەمەنیان دایە بەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، لە هێرشی فڕۆکەشەڕکەرە سنوور بەزێنەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ناوچەی سەرواحی سەر بە پارێزگای مارەب هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی یەمەن کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلی یەمەن بریندار بوون.
فڕۆکەشەڕکەرە سنووربەزێنەکانی سەعودی پێنج جاریش کێڵگە پارێزراوەکانی نزیک ناوچەی ئەلتەلح لە شاری سەحەر لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنیان بوردومان کرد.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی بوردومانی ماڵەکانی شارومەندان لە شاری شەغادێر لە پارێزگای حججە لە ڕۆژئاوای یەمەن لە لایەن فڕۆکەشەڕکەرە سنوور بەزێنەکانی سەعودییەوە چوار کەس کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە تۆڵەی هێرشی دەست درێژکارانەی سەعودییەکان ، مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سوپای عەرەبستان لە بنکەی ئەلتەلعە لە پارێزگای نەجرانیان دایە بەر پەلامارو لە ئەنجام دا چەند لەشکرییەکی سەعودییان کوشت و یان برینداریان کردن.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات.