کانونی دوھەم 02, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لەئاکامی هێرشی هێزە یەمەنییەکان

لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆسەر پێگەو بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باشووری ناوچەی "القرن" لەجیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان، ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، لە هێرشی کت وپڕ و لەناکاوی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر ناوچەی ئەلعوبەید سەر بە ئەلجوف لە باکووری یەمەنیش ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و یان بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، بەکرێگیراوانی سەعوودی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان لە یەمەن چوار پەلاماری ئاسمانیان کردە سەر ناوچەکانی «مجازة » و «الربوعه » لە سەرسنوورەکانی یەمەن.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا هەروەها هەشت پەلاماری ئاسمانیان بۆسەر ناوچەی"السداد" و "طخیە" لە شارەکانی "باقم" و "مجز" لەپارێزگای سەعدە(باکووری یەمەن) ئەنجام دا.

رژیمی ئالی سەعوود  بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتەو هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە..

سەرپەیڤ