کانونی دوھەم 04, 2018 17:10 Asia/Tehran
  • تاوانی دیکەی عەرەبستانی سەعوودی لە یەمەن، پەنجا کوژراو لە حۆدەیدە

ژماری کوژراوانی پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییەی عەرەبستانی سەعوودی بۆسەر پارێزگای حۆدەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، زیادی کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە پزشکیی و خۆجێیەکانی یەمەن ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە بۆردومانی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە نۆ قۆناخدا(لە شەوی ڕابردووەوە هەتا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە) بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای حۆدەیدە پەنجا یەمەنی کوژران و ٦٤ کەسیش بریندار بوون.

جیمی مەک گولدریک ڕێکخەر و هەڵسوڕێنەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەنجامەکانی پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سەعوودی بۆسەر یەمەن پێشاندەری ئەوەیە کە ژیانی مرۆیی لە یەمەن بەتەواوەتی پشت گوێ خراوە.

سەرپەیڤ