بریندار بوونی سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی مەنسور هادی لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن
سەرۆکی ئەرکان و ژمارێک لە فەرماندەرانی هێزەکانی سەرۆک کۆماری لەکار کشاوە و هەڵاتووی یەمەن، بە هۆی تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دا بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن بە کەنالی ئەلمەیادینی وت، تەقینەوەی مین رۆژی هەینی لە شارستانی " خەب و ئەلشەعف" ی ستانی ئەلجووف لە رۆژهەڵاتی یەمەن و لەکاتی تێپەڕینی ترۆمبیلی هەڵگری" تاهیرئەلعەقیلی" سەرۆکی ئەرکانی هیزەکانی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری سەرۆک کۆماری لە کار کشاوە و هەڵاتووی یەمەن ڕوی دا.
سەرۆکی ئەرکانی هیزەکانی سەرۆک کۆماری لە کار کشاوە و هەڵاتووی یەمەن لەم تەقینەوەیە دا بە تووندی بریندار و بۆ دەواو دەرمان ڕاگوێزراوە بۆ عەرەبستان.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسوری هادی بۆ سەر دەستەڵات، پەلاماری یەمەنی داوە و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە . شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لەیەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .