ناکام مانەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە بەرەوپێش چوون بۆ پارێزگەی جوفی یەمەن
کانونی دوھەم 07, 2018 13:03 Asia/Tehran
هێزی یەمەنی هەوڵی بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار بۆ بەرەوپێش چوون بۆ نێو پارێزگەی جوفی ئەم وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە .
کەناڵی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە پەیامنێرەکەی ڕایگەیاند: هێزی یەمەنی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ناکام هێشتنەوەی هەوڵی بەکرێگیراوانی سعودی بۆ پێشڕەوی کردن بۆ نێو پارێزگەی جوف لە باکووری ئەم وڵاتە، ژومارێک لەوانیان کوشت و برینداریان کرد .
لەلایەکی دیکەشەوە سپوتنیک رایگەیاند: یەکەی گوللە هاوێژی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی شەممە هێزێکی سعودی و دوو بەکرێگیراوی یەمەنی لە ناوچەی سنووری جیزان کوشت .
هەرلەم حاڵەش ڕاگەیەندرا سێ کەس لە شارومەندانی یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر ماڵە ئاوەدانەان لەشاری سەحاری پارێزگەی سەعدە بریندار بوون .