ژماری قوربانیانی نەخۆشی ملەخڕێ لە یەمەن گەییشتە ٤٨ کەس
ڕیکخراوی جیهانی تەندروستی شەوی چوار شەممە ڕایگەیاند، ژمارەی قووربانیانی نەخۆشی "ملە خڕێ" لەیەمەن گەییشتۆتە ٤٨ کەس .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ، لانیکەم ٥٠٠ یەمەنی تا بە ئێستا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە دا تووشی ملە خڕێ بوونە .
ملە خڕێ نەخۆشی درمیی، یەکجار کووشەندەیە کە خێرا تەشەنا دەستینێت و دەزگەی هەناسە کێشانی ئینسان تووشی گرفت دەکات. لە شوێنهاتەکانی ئەم نەخۆشییە ژانیی گەروو، یاو، کۆخە و گیرانی دەنگە و بێتوو درێژەی بێت نەخۆشییەکانی دڵ، گورچیلە و فەلەجی دەست و پێ مرۆڤیشی لێدەکەوێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر، ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی هەروەها بە جەختکردن لە سەر ئەوەی یەمەن بەرەو ڕووی خراپترین ڕەوشی ئینسانیی لە جیهان دایە بەڕاشکاوی وتی ٨ ملوین یەمەنی لە مەترسیی قات وقری دان .
بە هۆی درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و کاولکرانیی دامەزراوە ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت تۆری گەیاندنی ئاو، نەخۆشی "کۆلێرا" یش خێرا تەشەنای سەندوە لەم وڵاتە دا .
تا بە ئێستا پتر لە ٢٢٠٠ یەمەنی بە هۆی تووشبوون بە کۆلێرا گیانی خۆیان لە دەست داوە .
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا لە مارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی کردووە بۆ سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانیی کردووە. شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی لە یەمەن تابەئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارە وهەڵوەدابوونی ملوێنان یەمەنی . یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی و دەواو دەرمان بۆتەوە .
ڕژێمی سەعوودی و ئەمریکا تا بە ئێستا بە هۆی خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە ( بەدەستەڵات گەیاندنی دەست و پێوەندەکانیان) بگەن.