پەسەند کرانی گەڵاڵەی چێکردنی 1285 یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ئیسرائیلییەکان لە قودس
ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕشتنی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ چوارشەممە گەڵاڵەی سازکردنی 1285 یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ بۆ ئیسرائیلییەکان لە قودسی پەسەند کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ئاویگدور لیبەرمەن وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەم یەکەگەلە ئەمساڵ لە چەند شارۆچکەی زایۆنیست نشینی قودس ، چێ دەکرێت.
لیبەرمەن وتی : 227 یەکە لە یەکەکانی شارۆچکەی کرمی تسوور و 325 یەکەی دیکە لە شارۆچکەی ئەلوەن و 499 یەکە لە شارۆچکەی گفعات و 227 یەکە لە شارۆچکەی کرمی هتسیون و 300 یەکەی دیکە لە شارۆچکەل جلجال ساز دەکرێت .
هەرلەم حاڵەدا ڕێکخراوی "ئێستا ئاشتی " ڕایگەیاند: شەش هەزار و 742 گەڵاڵەی سازکردن و چێکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون لەساڵی 2017 لەشارۆچکە کانی زایۆنیست نشینی کەرتی ڕۆژاوایی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕشتنی شارۆچکەکان پەسەند کرا کە ئەم ڕێژەیە باڵاترین ڕێژە بووە لەساڵی 2013ەوە.
کردەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی چرا سەوزێک بوو بۆ ئەم ڕژێمە بۆ پەرەپێدانی شارۆچکەسازییەکانی لە کەرتی ڕۆژاوایی و قودس .