کانونی دوھەم 11, 2018 17:28 Asia/Tehran
  • ناکامیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن

ژیدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند کە پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دوو بەرەی الشقب و المفالیس لە پارێزگای تەعز (باشووری یەمەن) بەرپەرچ دراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلمەسیرە؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکدا بنکە و حەشارگەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە "موزع" دایە بەر پەلامار کە ئەو پەلامارەیان بووە هۆی کوژرانی ١٥ بەکرێگیراوی سەعوودی و بریندار بوونی ژمارێکی زیاتر لەو هێزانە.

هەواڵی دیکەیش ئەوەیە کە "عەبدوڕەحمان سەبیحی" بەکرێگیراوی سەعوودی و چەن هاوڕێیەکی لە بەرەی قەراخ ئاوەکانی ڕۆژاوای یەمەندا کوژراون.

پێشتریش ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆمبی هێشوویییان بۆ پەلاماردانی بنکەی سەربازیی "ئیستیقبال"ی ناوچەی "حەمدان"ی پارێزگای "ئەبیەن" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن بەکار هێناوە.

 

سەرپەیڤ