ناوزڕاوی مێژوویی عەرەبستان وڕۆژئاوا لە شەڕی یەمەن
کارناسێکی مەسەلەکانی سیاسی، پەلاماری ڕژێمی سەعودی بۆسەریەمەنی بە یەکێ لە ناوزڕاوترین شەڕەکانی جیهان وەسف کرد.
پینو کابراس، کارناسی پرسەکانی سیاسی لە وتووێژ لەگەڵ رادیو ئیتالیایی دەرەوەسنووری وتی: پەلامارەکانی ڕژێمی سەعودی بۆسەریەمەن ، لەناوزڕاوترین شەڕەکانی دونیایە چونکە لەدژی خەڵکی ئەم وڵاتە لەبێ بەزەئی ترین چەکەکان کەڵک وەردەگیردرێ وبە بومباران کردنی بەردەوام ئیش وکەسەری خەڵکی بێ دیفاعی یەمەن زیاتر دەکرێت. کابراس وتی: وڵاتانی ئوروپایی وهەروەها ئەمریکا چەک وتەقەمەنی عەرەبستان لەشەڕ لەدژی خەڵکی یەمەن دابین دەکەن. ئەمریکا، بەریتانیا، فەرانسا، وئاڵمانیا گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری چەک بۆ عەرەبستانن. لەکاتی دەسپێکرانی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر یەمەن لەمارسی دووهەزارو پازدە بەریتانیا بە بایخی سێ ملیارد وسێسەد ملوین پوند بەلگەی فرۆتنی چەکەمەنی بۆ عەرەبستان هەناردە کردووە.