کانونی دوھەم 15, 2018 00:04 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی ئافرەتانی چەکداری ئەنساروڵڵا بۆ شەڕی دژی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی

دەیان کەس لە ئافرەتانی چەکداری ئەندامی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی یەکشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە شاڵاوەکانی نامرۆڤانەی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

دەیان کەس لە ئافرەتانی چەکداری ئەندامی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی یەکشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە شاڵاوەکانی نامرۆڤانەی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عەرەبییەکان، ئەم ئافرەتانە لە حاڵێکدا کە لە خۆپیشاندانەکەدا چەکی سوک و قورسیان ھەڵگرتبوو، داوای بەشداری لە بەرەکانی شەڕی دژی ھاوپەیمانیی سەعودییان کرد.

پێشتریش ئافرەتانی سەر بە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن چەند ئاھەنگێکی مەسیرەو ڕژەیان لە پارێزگاکانی حججەو سەعدە بەڕێوە بردبوو.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ