جەختی مەحمود عەبباس لە سەر لێبوردنخوازیی بریتانیا لە گەلی فەلەستین
سەرۆکی پێکھاتەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین لە سەر لێبوردنخوازیی بریتانیا لە جەماوەری فەلەستین لە بەر دەرکردنی جاڕنامەی باڵفۆڕ لە ساڵی ١٩١٧ پێی داگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکھاتەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی یەکشەممە لە بیست و ھەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی ڕێکخراوەی ڕزگاریدەری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن سەبارەت بە جاڕنامەی باڵفۆڕ وتی: ھەتا کاتی لێبوردنخوازیی بریتانیا لە جەماوەری فەلەستین لە بەر ئەم جاڕ نامەیە لە سەر ھەوڵ و چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی پێکھاتەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین پێشی داگرت: بریتانیا دەبێ زیانبایی جاڕنامەکەی باڵفۆڕ بدات بە گەلی فەلەستین.
جاڕنامەی باڵفۆڕ لە ساڵی ١٩١٧ دا لە لایەن ئارتور جەیمز باڵفۆڕ وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی بریتانیا ڕوو لە واڵتێر ڕۆتچێڵد سیاسەتڤانی زایونی و ئەندامی ئەنجومەنی عەوامی بریتانیا نووسرا.
لە جاڕنامەی باڵفۆڕدا باسی ھەڵوێستی ئەرێنیی لەندەن بۆ پێکھاتنی خۆیان وتەنی یانەی نیشتیمانیی زایونییەکان لە سەرزەوینی فەلەستین دا کرا بوو کە ئەم جاڕنامەیە دەستپێکی ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی ڕژێمی ساختەی داگیرکەری زایونی دێتە ئەژمار.
مەحمود عەبباس سەرۆکی پێکھاتەی خۆ بەڕێوەبەری فەلەستین لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی شاری بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس وتی: گەلی فەلەستین قەت گەڵاڵەکەی ترەمپ قەبووڵ ناکات و قودس پێتەختی ھەتاھەتایی فەلەستینییەکانە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات . ئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە .