کانونی دوھەم 17, 2018 11:16 Asia/Tehran
  • هاوێژرانیی مووشەکی بالێستیکی یەمەن بەرەو فڕۆکە خانەی

کەناڵی دەنگ و باسی ئەلەمسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، یەکەکانی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە شەوی چوار شەممە فڕۆکە خانەی " جازان" لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان یان بە مووشەک پێکاوە .

 ئەلمەسیرە ئاماژەی نەکردە وردیات و زەرەرو زیانی شیمانەیی ئەم پەلامارە .

فڕۆکە خانەی جازان عەرەبستان لە حالێکدا کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  کە چەند رۆژ لەمەو بەر "شەرەف لوقمان"  وتە بێژی سوپای ئەو وڵاتە باسی لە گۆرینی داب ونەریتەکان شەڕ دژی دەست درێژکارە سەعوودییەکان کرد لە داهاتووی نزیک دا .

 لە ماوەی رۆژانی داهاتوو یەکەکانی مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەروەها توانیان ٢ فڕۆکەی جەنگی عەرەبستان بە مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان بدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 دەستەڵاتی بەرەڤانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرەڕای گەمارۆی هەموو لایانەی ئەم وڵاتە لە لایەن رژیمی سەعوودییەوە رۆژ بۆ رۆژ خەریکە زۆرتر دەبێتە.

 

عەرەبستان بە پشتگریی ئەمریکا ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە پەلاماری کردووە بۆ سەر یەمەن و هاوکاتیش ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی وئاسمانی   داوە.شەرخوازییەکانی ڕژێمی سەعوودی  وهاوپەیمانەکانیی لە یەمەن  دا تا بەئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملوینان یەمەنی .

 ڕژیمی سەعوودی و ئەمریکا و ئەمریکا تا بە ئێستا بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیاتوانیوە دەستیان ڕابگات بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە (لەمەر بە دەستەڵآت گەیاندنی دەست وپێوەندییەکانی خۆیان) لەو وڵاتە دا .

سەرپەیڤ