کانونی دوھەم 18, 2018 10:25 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی لە یەمەن

هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە پەلاماردانی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکوور و ناوەراستی یەمەن، ٣٦ کەسیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلمەسیرەی یەمەن، ژێدەرە سەربازییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو رایانگەیاند؛ لە پەلاماری پێشدەستانەی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی لە پارێزگای جەوف لە باکووری یەمەن، لانیکەم ٢٠ بەکرێگیراو کوژران و ژمارێکی دیکەیش بریندار بوون.

هەروەها نیشانەپێکانی سوپای یەمەن، لانیکەم١٦ بەکرێگیراوی سەعوودییان لە پارێزگای مەئاریب لە ناوەراستی یەمەن کوشت.

عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا لەمارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.

سەرپەیڤ