کانونی دوھەم 19, 2018 08:04 Asia/Tehran
  • گەیشتنی ٢٠٠ تەن دەرمان و ئامێری پزشکی بە یەمەن

ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ٢٠٠ تەن دەرمان و کەرەستەی پزشکی لەم هەفتەیەدا بە ٤ فڕۆکەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتۆتە یەمەن.

بە پێی بەیاننامەی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لەم چوار فڕۆکەیەدا دەرمانی زۆر گرینگ لەوان ئەنسوولین، ئانتی بیوتیک، دەررزی و کەرەستەی پزشکی پێویست هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی لەوان ڕێکخروی جیهانیی تەندرووستی و سنووقی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) باروودۆخی مرۆیی لە یەمەن گەلێک کارەساتبارە و بە ملوێنان کەس لە یەمەن پێویستیان بە یارمەتی و فریاگوزاریی خێرا هەیە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ