کانونی دوھەم 19, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی فەلەستینیەکان لە غەززە لە حەوتەمین هەینی تووڕەیی دژی بڕیارەکەی ترەمپ

خۆپیشاندانیی فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە لە حەوتەمین هەینی توورەیی دژی بڕیارەکەی "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی قۆدس بەڕێوە چوو.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەڤزیۆنی ئەلعالەم، خەڵکی غەززە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوون سەر شەقامەکانی ئەو شارە جارێکی تر ، بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  لەمەڕ ڕاگەیاندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی یان شەرمەزار کرد. بەشدار بووانی خۆپیشاندانەکە دروشمی "مەرگ ونەمان بۆ ئەمریکا"،" مەرگ ونەمان بۆ ئیسرائیل" یان بەرزکردەوە . ئامانجی بەڕێوە بەرانی خۆپیشاندانیی توورەیی لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی رووباری ئەردەن و غەززە لە ڕۆژانیی هەینی ، ڕاگەیاندنی بێزاریی لە بڕیارەکەی ترەمپە لە بارەی قۆدس .

 دوا بە دوای کردەوەی شەشەمیی دیسەمبەری ٢٠١٧ "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنیستی و ڕاگەیاندرانیی فەرمانی ڕاگواستنەوەی  بالوێزخانەی ئەمریکا لە تیل ئەبیبەوە بۆ قۆدس، فەلەستینییەکان بۆ دەربڕینیی ناڕەزایەتی لە حاند ئەم بڕیارە ، ئینتفازەی قۆدس یان دەستپێکرد. بە دوای تاوسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە حاند بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا دژی قۆدس، کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ٢١ دیسەمبەری ٢٠١٧ بڕیارنامەیەکی بە ١٢٨ دەنگی ئەرێ، ٩ دەنگی نەیار و ٣٥ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد کە بە گوێرەی بڕیارنامەکە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، قۆدس وەکوو پێتەختی رژیمی زایۆنی بەفەرمی ناناسێت .

سەرپەیڤ