ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی: مووساد لانیکەم سێ هەزار کەسی ترۆر کردووە
ڕۆژنامە نووس و نووسەری ئیسرائیلی لەقاوی دا ، بە گوێرەی توێژینەوەکانی ڕێکخراوی شۆڤاریی ڕژیمی زایۆنیستی (مووساد) تا ئێستا لانیکەم سێ هەزار کەسیان ترۆر کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، حەوتە نامەی ئەڵمانیایی " دێر ئێشپیگێل" ڕۆژی شەممە بە گێرانەوە لە " رونن بێرگمەن" ڕۆژنامە نووس و نووسەری ئیسرائیلیی نووسی ، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان نیشان ئەدات کە سەر جەم لانیکەم سێ هەزار کەس لە لایەن مووسادەوە ترۆر کراون کە لە نێوانیان دا جگە لەو کەسانەی کە ئامانجی ترۆر بوون ، زۆرێک لە خەڵکی بێ سووچ و تاوان کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکان دا لەو شۆینانە دا بوون یش ترۆر کراون.
بە وتەی بێرگمەن، لە ئینتفازەی دووهەمی فەلەستین ، ڕۆژی وا بووە کە فەرمانی کووشتنی بە ئامانجی چوار تا پێنج کەس کە بەشێوەی ئاسایی لە ئەندامانی بزوتنەوەی مۆقاومەی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) بوون، دەرکراوە .
ئەم ڕۆژنامە نووسیە زایۆنیستە بەڕاشکاوی وتی، لە لیکۆلینەوەکانی دا لەگەڵ دەیان کەس لە وان شەش کەس لە سەرۆکانی پێشووی مووساد و شەش سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە وان " ئیهوود باراک" ،" ئیهوود ئۆلمێرت" و " بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیی وتوویژی کردووە .
"یوسی کوهێن" سەرۆکی مووساد لەم دواییە دا دانی بەوە داناوە: مووساد هەرساڵە، هەزاران ئۆپەراسیۆن ئەنجام ئەدات کە ژمارێک لەوان زۆر تێکەڵ و پێکەڵن و لە ناوەوەی وڵاتە جۆر بە جۆرەکان دا بەڕێوە دەچن.
ڕێکخراوی سۆڤاری ڕژیمی زایۆنی لە سی ساڵی ئەمدواییە لانیکەم شانزدە ڕێبەری فەلەستینی و عەرەبی لە درێژەی ١٤ ئۆپەراسیۆن لە ١١ وڵاتی جیهان دا ترۆر کردووە و لە ترۆری زانستوەرانی ناڤۆکی ئێرانیش دا ڕۆڵی بووە .