کانونی دوھەم 20, 2018 16:49 Asia/Tehran
  • ڕاگیرانیی هەناردەی چەک لە ئەڵمانیاوە بۆ عەرەبستان

دەوڵەتی ئەڵمایان ڕایگەیاند هەناردەی چەک و چۆڵ بۆ عەرەبستان ڕادەگرێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەری ئەڵمانیا ، " ستفان زایبێرت" وتە بێژی دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بەرلین خێرا ئامادە کردنیی کەرەستە وئامێرەکانی سەربازی بۆ لایەنە دژ بەرەکان لە شەڕی یەمەن ڕادەگرێت و عەرەبستان وەکوو گرنگترین کڕیاری چەک وچۆڵی ئەڵمانیا ، لەوینەی ئەو وڵاتانەیە . بە وتەی زایبێرت، ئەنجوومەنی ئاسایشی فیدراڵی ئەڵمانیا ، هەر ئێستا ناتوانێ ئیزنیک بۆ هەناردەی چەک دەربکات کە هاوڕەوت بێت لەگەڵ  ڕیککەوتنەکان بۆ پێکهێنای کابینەی هاوپەیمانی  لەو وڵاتە دا نەبێت.

 عەرەبستان سەدان ملوین چەک و چۆڵ  لە ئەڵمانیا دەکڕێت و ئەوە لەبارودۆخیک دایە کە پتر لە  پێنج هەزار  کەسی سیڤیل دوا بە دوای پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن دا کوژراون.

 عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە وێنەی ١٠ وڵاتی گرنگن کە دەوڵەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ هەناردەی چەک بۆ ئەم دوو وڵاتە ئیزننامەی دەرکردبوو .

 

سەرپەیڤ