کانونی دوھەم 21, 2018 20:13 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دژی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی لە بانگەشەیەکی بێ ناوەڕۆک و بێ بنەمای دژی ئێران دا، ڕایگەیاند کە گوایە ئێران لە سەر قاچاخ کردنی چەک و موشەک بۆ حوسییەکان لە یەمەن دا بە مەبەستی بەزاندنی سنووری عەرەبستان بەردەوامە.

عادڵ جوبەیروەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی لە جەددە کە بەپێی داخوازیی عەرەبستان و بۆ تاوتوێ کرانی هەڵمەتە موشەکییەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ سەر ڕیاز بەڕێوە چوو، بانگەشەی کرد: دەبێ پێش بە بەردەوامیی بارەبوی درڤی و چەکەمەنییانەی ئێران بۆ ئەنساروڵڵای یەمەن بگیردرێت.

بانگەشەی وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی دژی ئێران لە هەل و مەرجێکدایە کە هێرشی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن کە بە پشتیوانیی ئەمریکا لە مارسی 2015 دەستی پێ کراوە، هەتا ئێستا کوژرانی زیاتر لە سیانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان یەمەنی و کاول بوونی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەلێک جار وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکاریی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و داخوازی بۆ ڕاگیرانی شەڕی دژی یەمەن، ڕایگەیاندووە: دووپات کرانەوەی بانگەشەی درۆینەو بێ ناوەڕۆکی عەرەبستانی سەعودی دژی ئێران هیچ لە قورسایی بەرپرسایەتیی مرۆڤی و نێونەتەوەیی ئەوانەی وا تووشی وەها تاوانگەلێکی دڕندەو دزێو دەبن، کەم ناکاتەوە.

ئێران بەردەوام ڕێگاچارەی سەربازیی لە یەمەن دا بە ڕەت کراوە زانیوەو ڕایگەیاندووە کە، لە هیچ جۆرە هەوڵدانێک بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە خوێناوی و قیزەونە کەمتەرخەمی نانوێنێ.

تاران هەروەها کاربەدەستانی ڕیازی ئاگادار کردووەتەوە کە لە سەر هەڵەکانیان بەردەوام نەبن و بە لێبوردنخوازی لە جەماوەری یەمەن، بەستێن بۆ ڕاگرتنی شەڕو دەست پێ بوونی دانوستانی هەموولایەنە خۆش کەن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

سەرپەیڤ