کانونی دوھەم 22, 2018 21:05 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی فەلەستینییەکان بەسەفەری مایک پێنس بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان

لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ سەفەری یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراویان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، لێژنە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند: سەفەری مایک پێنس یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ قودسی داگیرکراو دەبێتەهۆ هەتا دوژمنکاریی ئەمریکا لەدژ پیرۆزایەتییەکان و ئارمانجی فەلەستین بچەسپێنرێ.

ئەو لێژنانە هەروەها جەختیان کرد لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی یەکڕیزی و خۆڕاگریی وەک ڕێگایەک بۆ بێ ئاکام کردن و پووچەڵ کردنی پیلانگێڕییەکان لەدژ ئارمانجی فەلەستین.

بزووتنەوەی فەتحیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مانگرتنی گشتی لە ناوچە فەلەستینییەکان لە ڕۆژی سێ شەممەداو تاوپێدانی شەڕو پێکدادان لەگەڵ سەربازانی داگیرکەر لە بنکەو ناوەندەکانی پشکنین لە لێوارەکانی رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن پێویستە.

ژمارێک لە فەلەستینییەکانیش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سەفەری مایک پێنس بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان، وێنەی ناوبراو و دۆناڵد ترەمپیان سوتاند.

پاش بڕیاری شەشی دیسەمبەری٢٠١٧ی ترەمپ لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، مەحموود عەبباس سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند، نە خۆی و نە هیچکام لە بەرپرسانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی دیدار ناکەن.

سەفەری مایک پێنس بۆ ناوچە لە ڕۆژی هەینییەوە دەس پێ کرا. ناوبراو پاش میسر و ئۆردۆن گەیشتە فەلەستینی داگیرکراو. یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ بێنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی دیداری کرد.

سەرپەیڤ