پێداگری هاوپەیمانیی 14 فێڤریەی بەحرەین لەسەر درێژەی ڕاپەڕین تا لەناو بردنی ئالی خەلیفە
هاوپەمانی لاوانی ڕاپەڕینی 14 فێڤریەی بەحرەین لە پەیامێکدا جەختی کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ڕاپەڕینەکە تا سەرنخوونی ڕژیمی ئالی خەلیفە و وەدی هاتنی داخوازیەکانی نەتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕەسا ، هاوپەیمانی لاوانی ڕاپەڕینی 14 فێڤریەی بەحرەین ڕۆژی دووشەمە لەو پەیامەیدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئامادەیی بەحرەینیەکان بۆ زیندوو کردنەوەی حەوتەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ئەو وڵاتە و بەردەوام بوونی تا سەرنخوونی ڕژیمی گەندەڵی ئالی خەلیفە ڕایگەیاند : درێژەی ئەو ڕاپەڕینە تەنیا بژاردەی نەتەوەی بەحرەین بۆ دەسڕاگەیشتن بە داخوازی خۆی لە دیاریکردنی چارە نووس و هەڵبژرادنی نیزامێکی سیاسی نوێیە . هاوپەیمانی 14 فێڤریە وتیشی : دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ لە ڕاپەڕینی ئەو وڵاتە هەوڵەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە کە بە نیازی ناکۆکی نانەوە لە نێوان شاروومەندان ، بە دی هێنانی تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە نێوان ڕاپەڕیوان و تەنانەت هەڵایسانی فیتنەی ئایینزایی لە نێوان شێعەکان و ئەهلی سوننە بووە بەردەوام ڕووبەڕووی ناکامی بووەتەوە . چالاکانی بەحرەینی خوازیاری ڕاگەیندرانی تووڕەیی گشتیی بۆ ناڕەزایەتی بە ئەشکەنجە و کردەوەی خرا لە گەڵ ڕێبەرانی ڕاپەڕینەکە لە زیندانەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بوون و وەبیریشیان هێنایەوە کە دوخی مەترسیداری بڕێک لە ڕێبەرانی ئینقلاب بۆ وێنە حەسەن ئەلمەشیمەع و عەبدولوەهاب کە لە دەرمان کردنیش بێ بەرین نیشاندەری زەینی دڕندەکارانەی ئەو ڕژیمە و پێداگرتنی لەسەر پێشێلکرانی مافی مڕۆڤە . بەحرەین لە 14 2011وە بووەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی دامەزراننی دادپەروەری و هەڵاواردنی ڕەگەز پەرەستی و هاتنە سەرکاری دعەوڵەتێکی هەڵبژێرداو لە وڵاتەکەیانن .