ئەلمەیادین : سەفەری پەنس بۆ فەلەستینی داگیر کراو هیچ دەستکەوتێکی نەبوو
کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین بە پێداگری لەسەر ئەمە کە سەفەری مایک پەنس " جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆفەلەستینی داگیرکراو هیچ دەستکەوتێکی نەبوو، قسەکانی ناوبراوی بە دوپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی دوناڵد ترامپ لەبارەی مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەلمەیادین ، وتاردانی " مایک پەنس" لە پەرلەمان کنست " ی ڕژێمی زایونی هەڵگری پەیامیکی گرینگ نەبوو ودەڵیی کە ناوبراو بۆ زایونیەکان قسەی کردووە.
ئەلمەیادین هەروەها بە خۆپێشاندانی ئەندامانی عەرەبی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی لەدژی پەنس ئاماژەی کردو ئەوەی بە بێ پێشینە زانی، ئەم کاردانەوەیە ، دەنگدانەوەی بەربڵاوی لە میدیاکانی دەرەوەیی هەبوو ، بەڵام کەناڵەکانی هەواڵی ڕژێمی زایونی باسیان لێوە نەکرد.
ئەم کەناڵە بە ئاماژەدان بە قسەکانی پەنس لەبارەی کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە قودس لە کۆتایی ساڵی داهاتوو ی زایینی ، نوسیی : لەچەند ڕۆژ لەمەوبەر دیاربوو کە جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەم قسانە دەکات. جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوینێ دوشەممە لەگەڵ بنیامین نتانیاهوسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە قودسی داگیر کراو دیدارو وتووێژی کرد.