کانونی دوھەم 23, 2018 20:58 Asia/Tehran
  • درێژەی گیروگرفتی دانیشتووانی غەززە، بێکاری گەیشتە زیاترلەسەتا شەست

ناوەندی فەلەستینیی مافی مرۆڤی میزان ڕایگەیاند، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە کەرتی غەززە کاریگەر بووە لەسەر مامناونجی ڕادەی بێکاری و بووەتە هۆی زیادبوونی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ناوەندی مافی مرۆڤی میزان ڕایگەیاند: ئێستا ڕێژەی بێکاری لەنێو لاوانی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە سەتا شەست و لەنێو ژنانیش لەسەتا٨٥تێپەڕیوە.

جەمال خزری لە لێژنەی جەماوەریی دژ بە گەمارۆی غەززە پێشتر ڕایگەیاند: نزیک بە یەک و نیو ملوێن کەس لە خەڵکی غەززە لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان دەکەن و هەزاران خێزان لەهەژاریی تەواودا دەژین.

ئیدارەی ڕێکخەری یارمەتییە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند: بەرتەسکی و سنووری درێژخایەن کە لە گواستنەوەی خەڵک و کاڵاکان بۆ ناوخۆ و دەرەوەی غەززە، دانرا، بارودۆخی ژیانی فەلەستینیانی ئاڵۆزکاو کردووە.

رژیمی زایۆنی لەساڵی٢٠٠٦وە کەرتی غەززەی خستووەتە ژێر گەمارۆی هەمەلایەنە. بەتێپەڕینی یانزە ساڵ، نەک هەر گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵ نەوەشێندراوە بەڵکوو رژیمی زایۆنی پێش دەگرێ بە هاتنی هەرچەشنە یارمەتییەکی مرۆیانەش.