کانونی دوھەم 24, 2018 07:38 Asia/Tehran
  •  دریژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن/ ٢٢ کەسی سیڤیل کوژراون

دوا بە دوای پەلاماری شەوی چوار شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودی بۆ سەر ستانی سەعدە، باکووری یەمەن، لانیکەم ٢٢ کەسی سیڤیل کوژراون و ژمارێکیش بریندار بوونە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودی  رۆژی سێی شەممە هەروەها ٩ کەسی سیڤیلی یەمەنیی لە وان ژمارێک منداڵ و ئافرەت یان لە ناوچەی " ئالی عەلی" ستانی سەعدە لە خاک و خۆین دا گەوزاندووە .

  فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی رۆژی سێ شەممە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی حەدیدە یان بۆردومان کردووە .

 عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە ، لە مارچی ٢٠١٥ ەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسوری هادی بۆ سەر دەستەڵات، پەلاماری یەمەنی داوە و هاوکاتیش ئەم وڵاتەی گەمارۆی زەمینی ، دەریایی و ئاسمانی کردووە . شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوێنان یەمەنیشی ئاوارە کردووە.    ڕژیمی سەعوودی و ئەمریکا تا بە ئێستا بە هۆی مۆقاومەی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە ( بە دەستەڵات گەیاندنی دەست وپێوەندییەکانی خۆیان) بگەن .

سەرپەیڤ