وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕیگا چارەی سەربازی بۆ نییە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئێواڕەی سێی شەممە جەختیکرد قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕێگا چارەی سەربازی بۆ نییە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " بوریس جانسۆن" وتی: ڕەوشی ئینسانی لە سوریا و یەمەن کارەساتبارە.
عەرەبستان ئیمارات مێسر و بەحرەین لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ەوە بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە ڕێبەری ریاز، قەتەریان تۆمەتبار بە پشتگری لە ترۆریسم کرد و پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ دۆحە پچراند . عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی هەروەها جگە لە نواندنی بایکۆتەکان، سنوورەکانیی زەمینی - دەریایی و ئاسمانیی خۆیان لە سەر قەتەر داخستووە.
شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەرمانی و تەشەنای نەخۆشی جۆر بە جۆر بۆتەوە .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە ئەم قەیرانە تابەئێستا بووەتە هۆی کوژرانی هەزارانی سوری، ئاوارەبوونی ملویننان کەس لە خەڵکی سوریا و کاولبوونەوەی بەربڵاوی ژێرخانەکانیی ئەم وڵاتە ..
.