وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕیگا چارەی سەربازی بۆ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i323883-وەزیری_دەرەوەی_بەریتانیا_قەیرانەکانی_سووریا_و_یەمەن_ڕیگا_چارەی_سەربازی_بۆ_نییە
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئێواڕەی سێی شەممە جەختیکرد قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕێگا چارەی سەربازی بۆ نییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 06:42 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕیگا چارەی سەربازی بۆ نییە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئێواڕەی سێی شەممە جەختیکرد قەیرانەکانی سووریا و یەمەن ڕێگا چارەی سەربازی بۆ نییە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،  " بوریس جانسۆن" وتی: ڕەوشی ئینسانی  لە سوریا و یەمەن  کارەساتبارە.

 عەرەبستان ئیمارات مێسر و بەحرەین لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ەوە بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە ڕێبەری ریاز، قەتەریان تۆمەتبار  بە پشتگری لە ترۆریسم  کرد و پێوەندیی دیپلۆماتیکی  خۆیان لەگەڵ دۆحە پچراند . عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی هەروەها جگە لە نواندنی بایکۆتەکان، سنوورەکانیی زەمینی - دەریایی و ئاسمانیی خۆیان لە سەر قەتەر داخستووە.

شەڕ هەڵایساندنەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن جگە لەوەی بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ، ملوینان یەمەنیشی ئاوارە کردووە .یەمەن هەروەها بە هۆی ئەم دەستدرێژییە بەرەو ڕووی کەمبوونی تووندی ماددەی خۆراکی ، دەرمانی و تەشەنای نەخۆشی جۆر بە جۆر بۆتەوە   .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لاگریان لێوە دەکردن بۆ گۆڕینی هاوسەنگییەکانیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە ئەم قەیرانە تابەئێستا بووەتە هۆی  کوژرانی هەزارانی سوری، ئاوارەبوونی ملویننان کەس لە خەڵکی سوریا و کاولبوونەوەی بەربڵاوی ژێرخانەکانیی ئەم وڵاتە ..

 

.