کانونی دوھەم 24, 2018 10:57 Asia/Tehran
  • کۆنتڕۆڵی هیزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ سەر ناوچەیەکی ستراتژیکی لە

هێزەکانی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن، ناوچەیەکی ستراتژیکی یان لە ستانی " ئەلبەیزا" لە ناوەندی ئەو وڵاتە گرتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار سەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنیی ئێران بە گێرانەوە لە سپۆتینیک؛ سەرچاوەیەکی سەربازی لە وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وتی هێزەکانی خۆراگری جەماوەری رۆژی سێی شەممە توانیان شاخی ستراتژیکی " مر کووزە" لە شارستانی " ناتیع" لە ستانی " ئەلبەیزا" بە تەواوەتی  بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .

ئەم سەرچاوە سەربازییە وتیشی زاڵبوونیی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بە سەر شاخی ستراتژیکی " مر کووزە" دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەندامانی سەربە "عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک  کۆماری  لە کارکشاوە و کوژراوەی یەمەن و بریندار بوونیی ژمارێک لە وان ئەنجامی گرتووە .

 سەرچاوەیەکی سەربازی دیکەیش ڕایگەیاند  یەکینەکانی ئەندازیاری سوپای یەمەن تاقمێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە رۆژهەڵاتی پیگەی " ئەلشەبەکە" لە بەشی "زیناعم" لە ستانی " ئەلبەیزا" داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .

 لە ستانی " تەعیز" باشووری رۆژئاوای یەمەنیش بۆمبایەک لە نێوان گرووپێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی تەقییەوە ، کە گەرەکیان بوو دزە بکەنە ناوچەی "عەسیفەرە" و بوو بە هۆی کوژران  و بریندار بوونیی  ژمارێک  لە وان .

سەرپەیڤ