ئەمریکا خوازیاریی نەڕۆیشتنی ئەندامانی (یە پە گە) بۆ عەفرین بووە
وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ئەندامانی یەکینەکانیی پاراستنی گەلی کورد ناسراو بە "یە پە گە" داوایکردووە سەردانی عەفرین نەکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕۆژنەمای میلییەت چاپی تورکیا ، ئادریان ڕانکین گالووی وتە بێژی پینتاگۆن ڕایگەیاند، بێتوو ئەندامانی یە پە گە، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دانبڕۆن بۆ عەفرین ، پشتگری ئەمریکا لە دەست ئەدەن .
گالووی دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی دەنگ و باس گەلێک لە بارەی رۆیشتنی کاروانەکانی " پە یە دە -یە پە گە" لە ناوچەی قامیشلوو بۆ عەفرین بە هەواڵدەری ئاناتۆڵی تورکیا وتی: پێوەندیی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانیی هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا بە سێوەی فەرماندەری و کۆنتڕۆڵ نییە و ئێمە ناتوانیی لە بارەی هات وچوێ ئەوان قسەیەک بکەین .
گالووی وتی: ئێمە ڕاهێنانی هێز گەلێک دەکەین کە دژی (تاقمی وەهابی زایۆنیستی) داعش ئۆپەراسیۆن ئەنجام ئەدەن و لە وان پشتگری دەکەین بەڵام لە گۆڕەپانی مەیدانیی فەرمانیان پی نادەین.
ئەو وتیشی: ئەگەر ئەوان ئۆپەراسیۆنیکی جگە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجام بدەن، پشتگریی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە دەست ئەدەن .
وتە بێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: ئەگەر ئەوان بلێن کە ئیمە بۆ پشتگریی لە برایانی خۆمان دەڕۆینە عەفرین، تەنیا دەمێننەوە و هاوپەیمانی ئێمە نین.
ئەو جەختیکردەوە چەک گەلێک کە ڕادەستیی هاوپەیمانەکانی خۆمان لە سوریا دا دەکەین تەنیا بۆ خەبات دژی داعشە و ئەگەر بە ئامانج گەلێکی دیکەوە ڕادەستیان بکرێت ، ئەمریکا یش هەنگاوگەلێک هەڵدەگرێت .
گالووی وتی: ئەگەر ببینین لەو کەرەستە و ئامێرانە کە ڕادەستاین کراوە بۆ ئامانج گەلێکی تر جیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش کەڵک وەردەگرن ، جگە لە پچرانی یارمەتییەکان هەناگو گەلێکیی پێویستی دیکەیش هەڵدەگرین.