کانونی دوھەم 24, 2018 12:26 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر: هەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس چیدی کارایی نەماوە

وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختیکرد، ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس ئێستا تەنانەت توانایی چارەسەریی گرفتەکانیی وڵاتانی ئەندامیشی نییە و کارتێکەری خۆی لە دەست داوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " شیخ محەممە بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی قەتەرشەوی چوار شەممە لە کۆبوونەوەیەک بە سەردێری  " ئاسۆی هاوبەشی جیهانی عەرەب" لە پەراوێزی کۆبوونەوەی  جیهانی ئابووری لە داڤووسی سوئیسرا دا وتی، بوونی  ناکۆکیی لە  نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، ڕاستەقینەیەکە بەڵام ناکۆکیەکان  لەڕێگای تێکهەڵچوونەوە چارە سەر ناکرێت ، بەڵکوو مێزی دانووستان کاریگەرترین ریگا چارەیە ." شیخ محەممە بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی" بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە  وڵاتانیی ناوچە لە بارودۆخێک دان کە ناچارن ڕێز وحورمەت بگرن لە باش دراوسییەتی ، وتیشی : کاتێک کە باسی دەستەڵاتداریەتی لە ئارا دابێت هیچ سازشێک لە ئارا دا نابێت .

وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕوودانی بۆشایی سیاسی لە وڵاتانی ناوچەی وەک دەرفەتێکی باش زانیوە بۆ گەشە سەندنی دەمارگرژیی و وتیشی: دەمارگرژەکان لە دین بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانیی سیاسیی خۆیان  کەڵک وەردەگرن بەڵام ئەوان توانایی کەڵک وەرگرتن لە ئیدئۆلۆژیا بۆ بەسیجی سەرچاوەکان و بەکار گرتنیی کەسانێک لە وڵاتانێک ا کە بۆ هەموو شارومەندان دەرفەتی بەرامبەر بەدی بینێت ، نییە .

عەرەبستان ، ئیمارات، بەحرەین و میسر پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ەوە بە تۆمەتبار کردنی  دۆحە بە پشتگری لە ترۆریسم و دەمارگرژیی، پێوەندییەکانی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچراند.