پیاداچوونەوەی دادگەی لوبنان بە حوکمی ئێعدامی ئەحمەد ئەسیری تیرۆریستی تەکفیری
دادگەی پیاداچوونەوەی سەربازیی لوبنان ڕەزامەند بوو بە داخوازیی پیاداچوونەوە بە حوکمی ئێعدامی ئەحمەد ئەسیری تیرۆریستی تەکفیری دا .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆژی چوار شەممەی ئیرنا،بڕیارە 27ی مارسی 2018 جارێکی تر کۆبوونەوەی دادگەی دۆسیەی ئێعدامی ئەحمەد ئەسیر بەڕێوە بچێت. نزیکەی چوار مانگ لەمەوپێش دادگەی سەربازیی لوبنان دوای ساڵانێکی دوورودرێژ گێرەوکێشە حوکمی ئێعدامی بۆ ئەحمەد ئەسیر دەرکرد.
پیاداچوونەوە بەو حوکمە دەرکراوە داگری 15 هاودەستی ئەحمەد ئەسیر دەبێت کە کۆمەڵێکیان ئێعدام و کۆمەڵێکیشیان زیندانیان بۆ دەرچووە. ئەحمەد ئەسیر و هاودەستەکانی لە ساڵی 2013 بە ئاژاوە نانەوە لە شاری سەیدای باشووری لوبنان 18 لەشکریی لوبنانییان کوشت.
هێزە ئاسایشتییەکانی لوبنان دوو ساڵ دوای تێکهەڵچوونەکانی شاری سەیدا، ئەحمەد ئەسیریان سەرباری گۆڕینی سیمای لە فڕگەی بەیروتی پێتەختی لوبنان ناسییەوەو گرتیان. دادگەی سەربازیی لوبنان لە بەر هەستیار بوونی ئەم دۆسیەیە گەلێک جار ڕاپەڕاندنی حوکمە یەکجاریەکەیان پەک پێ خستووە.