کانونی دوھەم 25, 2018 15:45 Asia/Tehran
  • داوای سەعد حەریری بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران

سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە دانیشتنێکی لە کۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە داڤووس، وتی: لوبنان خوازیاری دامەزراندنی باشترین پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنێک بەمیوانداریی کەناڵی سی ئێن بی سی کە لە کۆڕبەندی جیهانیی ئابووریی لە داڤوس بەڕێوەچوو، بەپێداگری لەسەر هاریکاریی لەگەڵ ئێراندا، وتی: وەک سەرۆک وەزیران خوازیاری پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو حکومەتە. حەریری هەروەها خوازیاری چارەسەریی کێشەو گرفتەکانی ناوچە لەڕێی وتووێژەوە بوو.

کۆڕبەندی جیهانیی ئابووریی داڤوس لە٢٣ هەتا٢٦ی ژانڤییە بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسی، ئابووری و زانستییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان لەناوچەی شاخاویی داڤوسی سویسڕا بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ