کانونی دوھەم 25, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • جەختی نەبیە بڕی لە سەر بەرپا کرانی هەڵبژادنی پەرلەمانیی لوبنان لە کاتی دیاری کراودا

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند : هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا واتە شەشەمی مای 2018 بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان دوای کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: سەرباری دژایەتیی هێندێک لە دەرەوەی وڵات، تەواوی لوبنانییەکان پێداگرن لە سەربەرپا کرانی هەڵبژادنی پەرلەمانیی لوبنان لە کاتی دیاری کراودا. نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتیشی: هەرچەشنە هەوڵدانێک لە ئاراستەی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن لۆژیکانە نییە.

بە قسەی نەبیە بڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ڕاگەیەندرانی پاڵوراوەتیی بەربژاران لە پێنجەمی فڤریە کۆتایی پێ دێت، هەتا ناوی پاڵێوراوان لە 27ی مارس دا بدرێتە وەزارەتی نێوخۆ.

یاسای تازەی هەڵبژاردنی لوبنان بە پێی پێوەری( ئەندازە) و بەرپاکرانی هەڵبژاردن لە 15 بنکەی هەڵبژاردن دا دەبێت. بە پێی گەڵاڵەی ئەندازە، سەرتاسەری لوبنان دەبێتە بنکەیەکی هەڵبژاردن و هەر باڵێک دەبێ بە ئەندازەی حەشیمەتەکەی، نوێنەری لە پەرلەماندا هەبێت، بەڵام یاسای دەیەی شەست تەواوی چین و باڵەکانی لوبنانی نەدەگرتەوەو کەمینە بچوکەکان لە بەشداری کردن لە بڕیاردانی سیاسی دا بێ بەری بوون و بۆیان نەبوو لە پەرلەماندا نوێنەریان هەبێت.

سەرپەیڤ