کانونی دوھەم 25, 2018 18:10 Asia/Tehran
  • تۆمەت و بوختان هەڵبەستنی لیبیا لەدژ تورکیا لەبارەی تەقینەوەکانی بێنغازی

وتەبێژی سوپای لیبیا، تورکیای تۆمەتبار کرد بە دەستتێدابوون لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری بێنغازی.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی"الیوم السابع"؛ سەرتیپ ئەحمەد ئەلمسماری لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئانکاڕای تۆمەتبار کرد بە دەستتێدابوون لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی بێنغازی و هەوڵدان بۆ هاوردنی ماددەی تەقەمەنی بۆ لیبیا.

رۆژی سێ شەممە٢٣ی ژانڤییە، دوابەدوای ڕوودانی دوو تەقینەوە لەبەردەم مزگەوتێک و ئیدارەی پاسپۆرتی بێنغازی لانیکەم سی و چوار کەس کوژران و ٨٧کەسیش بریندار بوون.

گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر کە کۆنترۆڵی شاری بێنغازی لەدەست دایە، چەند مانگ لەمەوبەر، هەواڵی دەرپەڕاندنی تیرۆریستان لەو شارەی ڕاگەیاندبوو.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای شەرمەزارکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی شاری بێنغازی، لەبارەی کوشت وبڕ و نائارامی و ئاڵۆزیی زیاتر لە لیبیا وشداری داوە.

لیبیا لە ساڵی٢٠١١وەو بەهۆی دەسوەردانی ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ئوروپایی و ناوچە، بەرەوڕووی ناجێگیریی و تەراتێنیی تیرۆریستان و گرووپە چەکدارەکانە.

سەرپەیڤ