کانونی دوھەم 25, 2018 20:11 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی زایونییەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن

داگیرکەرانی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە هێرشی کردە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و کۆمەڵێکیان ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە شکریانی ڕژێمی زایونی هێرشیان کردە سەر شارەکانی «بیت لحم»، «جنین»، «نابلس»، «الخلیل» و «رام الله» لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و لەم هێرشەدا 14 فەلەستینییان قۆڵبەست کرد.

سەرزەوینەکانی فەلەستین لە شەشەمی دیسامبەری 2017ەوە بۆ نارەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی گۆڕەپانی پێکدادانی توندی نێوان لەشکریانی زایونی و فەلەستینییەکانە.

لەم تێکهەڵچوونانەدا هەتاکو ئێستا 21 فەلەستینی شەهیدو هەزاران کەسی دیکەش بریندار بوونە. بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پتر لە 500 فەلەستینیش لە کاتی بڕیارەکەی ترەمپ دژی قودس گیراون. هەروەها پتر لە حەوت هەزار فەلەستینی لەوانە 62 ئافرەت و 300 منداڵ لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایونی  لە هەل و مەرجێکی نالەباردا بەسەر دەبەن.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ماڵپەڕی جرۆزاڵم پۆست بە گێڕانەوە لە سەرۆک وەزیرانی لوبنانەوە ڕایگەیاندووە: ئەمەی کە ئەمریکا بڵێ قودس پێتەختی ڕژێمی زایونییە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەم شارە ببێتە پێتەختی ئەو ڕژێمە.

سەعد حەریری ڕۆژی ڕابردوو لە کۆگەی جیهانیی ئابووری لە داڤوس دا وتیشی: ڕژێمی زایونی دەبێ پێملی ئەوە بێت کە فەلەستین خاوەنی مافێکە کە دانوستانی لە سەر ناکرێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کاتئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.

کردەوەی یەک لایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  دژی قودس شەپۆلی ئیدانەکردن و ناڕەزامەندیی جەماوەریی لە جیهانی ئیسلام ، ئەورووپاو تەنانەت لەنێوخۆی ئەمریکاش هەڵایساندووە. بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە   .