سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان:دەمانەوێت باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئێران ببێت
سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان له کۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس وتی: دەوڵەتی بەیرووت دەیەوێت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران ببێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک وه‌زیرانی لوبنان له په‌ڕاوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس به ئێن بی سی وتی: وڵاته‌که‌ی له دوای باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانه.
سه‌عد حه‌ریری وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان له باشترین ئاست دایه. ئه‌و هۆکاره‌ی که بووه هۆی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌م چی دیکه گرنگی نه‌ماوه چون گرووپه‌کانی لوبنان هه‌موویان پێکه‌وه یه‌ک ڕا بوون که لوبنان نه‌بێته ناوه‌ندی ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که.
ئه‌گه‌رچی زۆر که‌س ئاگاداره که عه‌ره‌بستان هێرشی سه‌ربازی کردووه‌ته سه‌ر یه‌مه‌ن، به‌ڵام حه‌ریری داوای له ئێران کرد که ده‌ستێوه‌ردان له یه‌مه‌ن نه‌کات و وتی: ئه‌م بابه‌ته درکه‌ی دانوستانه‌کان له ناوچه‌که ده‌کاته‌وه.
حه‌ریری سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی فه‌له‌ستینیش وتی: له‌مباره‌وه ڕای ئێمه ڕوونه، هه‌موو دونیا ده‌زانێت که قودس پایته‌ختی ئسیڕائیل نییه. ئه‌م کاره‌ی ئه‌م ئه‌مریکا له‌م دواییه‌ی دروست نه‌بوو. ته‌نیا ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یه که ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌کان ئاشتی بکاته‌وه به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه که ئیسڕائیل له دوای ئاشتی نییه.