درێژەی تێکهەڵچوونی نێوان تیرۆریستان لە پارێزگەی دەرعای سوریا
کانونی دوھەم 26, 2018 15:30 Asia/Tehran
تاقمە تیرۆریستییەکان لە دەوروبەری پارێزگەی دەرعا ، دیسانەوە لەگەڵ ئەرتەشی سوریا تێکهەڵچوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، سەرچاوەکانی مەیدانیی ڕایانگەیاند کە تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان تاقمی تیرۆریستیی ناسراو بە سوپای ئازاد و پاشماوەی داعشییەکان لە دەورووبەری شارۆچکەی حیت لە بەشی ڕۆژاوایی دەرعا ڕووی داوە .
ژومارێک لە تیرۆریستانی دوو لایەن لە بەر ئەم تێکهەڵچوونە کوژراون و یان بریندار بوونە .
حەوتەی ڕابردووش تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان تاقمی تیرۆریستیی سوپای ئازاد و داعشییەکان لە دەورووبەری بەنداوی جویایلا لە دەورووبەری پارێزگەی دەرعا ڕووی دا کە لەم تێکهەڵچوونە ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانی دوو لایەن کوژران .