هاویشتنی مووشەک بۆسەر کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن
کانونی دوھەم 26, 2018 23:09 Asia/Tehran
یەکەی مووشەکیی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە پارێزگەی تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن بە مووشەک پێکا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئەلعالەم، هێزی یەمەنی هەروەها هەوڵی بەکرێگیراوانی سعودیان لە پارێزگەی مەئریب لە ناوەڕاستی یەمەن پووچەڵ کردەوە و ژومارێک لەوانیان کوشت و بریندار کرد.
سوپای یەمەن لە دوێنێ پێنج شەممەوە تائێستا دەیان سەرباز و بەکرێگیراوی سعودیان لە ناوچە جۆربەجورەکانی یەمەن کوشتووە.
بەپێی هەواڵێکی تر لە یەمەنەوە ساڵح سەماد سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن پێداگری کرد : بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئامادەی هاوکارییە بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە یەمەن بەڵام تەسلیم نابێت .
ساڵح سەماد هەروەها هەموو هێزەکانی سیاسی یەمەنی بۆ وتووێژ لەژێر چاوەدێری ئەنجومەنی نوێنەران بانگ کرد .