کانونی دوھەم 28, 2018 21:27 Asia/Tehran
  • 8 کوژراو و بریندار  لە تێکهەڵچوونی ڕەوتەکانی لاگری  ئیمارات و عەرەبستان لە یەمەن

بە دوای توند بوونەوەی بارگرژی و ناکۆکی لە نێوان ئەنجومەنی ئینتقالی باشووری یەمەن و هێزەکانی سەر بە عەبد ڕەبە مەنسوور هادی تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە عەدەن توندتر بووەتەوە که تا ئێستا بووە تە هۆی کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی 7 کەسی دیکە .

شاری عەدەنی  یەمەن  ئەمڕۆ یەکشەمە   بووەتە  گۆڕەپانی  تێکهەڵچوونی  چەکدارانەی  سەر بە  ڕەوتەکانی  باشووری ی ەمەن  و  هێزە سەربازیەکانی  وەفادار  بە عەبد  ڕەبە مەنسوور هادی   پشتیوانی کراو لە لایەن عەرەبستانەوە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە  لە ئەلمەیادین  هێزەکانی  سەر بە  ژنڕاڵ عەیدڕوس ئەلوبەیدی  سەرۆکی ئەنجومەنی  ئینتقالی  یەمەن  کە لە لایەن  ئیماراتەوە   لاگری  دەکرێت   یەکێک  لە بنکە سەربازیەکانی  سەر بە  هێزەکانی  عەبد ڕەبە مەنسوور هادی  سەرۆک کۆماری  دەس لە کار کشاوەی  یەمەنیان داگیر کردووە .  بنکەی  عەرەبی  21  ڕاپۆڕتی دا  ئەو تێکهەڵچوونگەلە  لە ناوچەی خور مەکسەر  لە شاری عەدەن ڕووی داوە  و بە پێی  ڕاپۆڕتە سەرەتاییەکان تا ئێستا  کوژراوێک  و  7  کەس  بریندار ی  بووە .  هەواڵدەریی ئاناتولی  تورکیاش بە گێڕانەوە  لە سەرچاوە  ئاسایشیەکان   ڕاپۆڕتی دا  ئەو تێکهەڵچوونگەلە  جگە  لە  ناوچەی خورمکسر  لە چوونەناوەی  ناوچەی  کریتر  لە ناوەندی عەدەن یش  ڕووی دا .  شایەتحاڵان  ڕایانگەیاند  هەموو    شەقامەکانی عەدەن  داخراوە  و فڕۆکە شەڕکەرەکانی  هاوپەیمانی سەعوودی  بەردەوام  لەسەر  ئاسمانی شار  دەسووڕێنەوە .

سەرپەیڤ