کانونی دوھەم 29, 2018 21:06 Asia/Tehran
  • داخرانی نووسینگەی ئاکسفام لەباشووری یەمەن

ڕێکخراوی یارمەتی گەیێنی ئاکسفام لەبەر درێژەی کوشت وبڕەکان لە باشووری یەمەن، نووسینگەکەی لەو ناوچەیە بەشێوەی کاتی داخست.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلجزیرە، جین ستیڤنسن، بەرپرسی ئاکسفام لە یەمەن، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قووڵی لە چوونەسەری ڕێژەی کوشت و بڕی جەماوەر لە پارێزگاکانی عەدەن و تەعز لەباشووری یەمەن، خوازیاری جێگیرکرانی ئاگربڕ لەو ناوچەیە بوو.

ستیڤنسن بەئاماژە بە تێگیرانی چەند گولـلەهاوەن لە ٥٠٠مەتریی نووسینگەی ئاکسفام لە تەعز رایگەیاند کە جگە لە داخستنی کاتیی نووسینگەکە چارەیەکی دیکەمان نییە.

بەرپرسی ئاکسفام بەئاماژە بە کەڵک وەرگرتن لە مین لە تێکهەڵچوونەکانی تەعز و عەدەن و لەبەرچاونەگرتنی یاساوڕێسا مرۆییەکان، وتی: بارودۆخ زۆر شپرزەیەو بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵکانی ئاتاج، جێگیرکرانی ئاگربڕ پێویستە.

عەرەبستان بەپاڵپشیی ئەمریکا لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردە سەر یەمەن و پاشان ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی دا.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوەو بەگوێرەی ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی، هەشت ملوێن و٤٠٠هەزار یەمەنیش بەرەوڕووی مەترسیی قات و قڕی بوون.

سەرپەیڤ