کانونی دوھەم 30, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • تاوانکاری نوێی عەرەبستان لە یەمەن / کوژرانی پێنج کەسی سیڤیل

دوابەدوای پەلاماری شەوی سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی بۆسەر گەڕەکی بەنی موعین لە شاری سنووری ڕازخ لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن، پێنج ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  بەشگەلێک لە شاری سەلۆ لە پارێزگەی تەعزی یەمەنیش شەوی سێ شەممە شەش جار کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی  .

بەوتەی سەرچاوەکانی ئاسایشیی یەمەنی، هاوکات لەگەڵ ئەم پەلامارانە،  هێزی بەکرێگیراوی سەربە  عەرەبستانی سعودیش بە کاتیوشا  پەلاماریان کردەسەر ناوچەی  جوبان لە تەعز.

هێشتا ژوماری خەساری مرۆیی و خەساری مادی ئەگەریی ئەم پەلامارە ڕانەگەیەندراوە.

هەرلەم حاڵەش  شەوی سێ شەممە لەبەر تەقینەوەی بۆمبێکی بە جێکاوە لە دەستدرێژکارانی سعودی لە شاری مەنبەی پارێزگەی سەعدە ، منداڵێکی یەمەنی کوژراوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  .

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا  کوژران و بریندار بوونی  دەیان  هەزار کەس  و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی لێ کەوتوەتەوە.

یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەستدرێژکارییە بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک، دەرمان و پەرەسەندنی نەخۆشی جۆربەجۆر بووەتەوە.

ڕژێمی سعودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە  بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە بگەن.

سەرپەیڤ