درێژەی تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن
لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، ژمارێک لە خەڵکی سیڤیل کوژران وبریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لە هێرشی ئەمڕۆ سێ شەممەی فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی سەعوودیا بۆسەر بینایەکی دەوڵەتی لە ناوچەی ئەرحەب لەباکووری سەنعای پایتەختی یەمەن، پێنج کەسی سیڤیل کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
لەپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودیا بۆسەر شاری رازح لەپارێزگای سنووریی سەعدە، باکووری یەمەنیش پێنج کەسی مەدەنیی یەمەنی کوژران.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنی ڕایگەیاند، یەکەی تێرئەنگێوی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لانیکەم چوار کەس لە بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە ناوچە جیاجیاکانی شاری سەراوح لە پارێزگای مەئریب، ناوەندی یەمەن، کوشت.
کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرەش ڕاپۆری دا، قەناسەچیانی یەمەنی سێ سەربازی سەعوودییان لەنزیک ئاوایی حامزە لە جیزان، باشووری عەرەبستان کوشت.