تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن
یەکەی موشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.
بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی «المسیره یمن»؛ یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی چوارشەممە بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا دژ بە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە پارێزگەی سەرسنووریی سەعدە (باکووری ڕۆژاوای یەمەن) ژمارێک لەو هێزانەیان کوشت و ژمارێکی دیکەیشیان بریندار کرد.
هەروەها یەکەی تۆپخانەیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، شوێنی کۆبوونەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیان لە باکووری بیاوانی "میدی" لە پارێزگەی "حەجە" دایە بەر پەلامارێکی قورس.
دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.