شوبات 03, 2018 16:49 Asia/Tehran
  • بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی کەوتە بەرپەلاماری توپخانەیی سوپای یەمەن

سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لەچەند ناوچە بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودی وترۆمبیلەکانی زرەیی هیزەکانی سوپای عەرەبستانیان دایە بەر دەسڕێژ وتوانیان زیانی زۆریان پێ بگەیەنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری میهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، یەکەکانی توپخانەیی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن شوێنی کۆبوونەوەی بە کرێگیراوانی سەعودیان لە ناوچەی ئەلیتمە لە شاری " خب وشەعەف" لەپاڕیزگەی " ئەلجوف" لە باکووری ئەم وڵاتە یان دایە بەردەسڕیژ. هێزەکانی سوپای یەمەن ، ترۆمبێلێکی زرەیی بەکرێگیراوانی سەعودیان لە سارای ئەلبەقع دایە بەرپەلاماری بەهاوەن وتەقاندیانەوە. لەم پەلامارەدا گشت بەکرێگیراوانی ئەو ترۆمبێلە زرەییە کوژران. هەرلەم حاڵەدا لە پارێزگەی تەعیز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەنیش سوپا ولێژنەکانی جەماوەری ، بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودیان لە باکوری بنکەی سەربازی خالید لەشاری موزع دایە بەر دەسڕێژ کە بووە هپی کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەک لەم بەکرێگیراوانە. هێزەکانی یەکەی توپخانەیی سوپای یەمەن هەروەها ترۆمبیلێکی زرەیی وشوڤلیکی هێزەکانی سەعودیان لە جیزانی عەرەبستان دایە بەر دەسڕێژ وهەردوو ترۆمبیلەکە یان تەقاندەوە. لە عەسیر لە باشووری عەرەبستانیش هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەڵمەتیکیان لەدژی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی " تەبە ئەلخزان وئەلقناسین جێ بەجێ کردووە کە بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی ژمارەیەک لەم بەکرێگیراوانە.

سەرپەیڤ