جەنایەتی نوێ عەرەبستان لە یەمەن -4 کەسی سیڤیل کوژران
لە پەلاماری شەوی سێشەمەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی سەعوودی بو سەر شاری مەجەز لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن چوار کەسی سیڤیل کوژران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس لەو پەلامارەدا 7 کەسی سیڤیلی یەمەنی بۆ وێنە چەن ژن و مناڵ بریندار بوون . فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ڕژیمی سەعوودی دوانیوەڕۆی دووشەمەش لانیکەم 4 کەسی سیڤیلی یەمەنیان لە ش اری ب اقم لە پارێزگای سەعدەی لە خاک و خوێن دا گەوزاند . عە رەبستان بە لاگری ئەمریکا لە مارسی 2015 وە دەستی کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەماروس زەوسنس دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئیستابووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملونێان یەمەنی ، یەمەن هەروا بە هۆی ئەو دەسدرێژکاریە ڕووبەڕوو بووەتەوە لە گەڵ کەمبوونی خوراک دەرمان و تەشەنای نەخوشینگەلی جوراوجۆر . ڕژیمی سەعوودی و ئەمریکا تا ئێستا بە هۆِ خۆڕاگری جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجی خویان لەو وڵاتە .